كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ سنوری سلێمانی ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەناوچە شاخاویە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە و لەسنورى پارێزگاى سلێمانیىش لە دواى نیوەڕۆەوە ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاویە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە لە هەندێك کاتدا، لەسنورى پارێزگاى سلێمانى لە دواى نیوەڕۆەوە ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە، لەگەڵ دروستبونى هەورە تریشقە .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەى پێنجشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت ، پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان