بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری بە شێوەی گرێبەست راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری بە شێوەی گرێبەست راگەیاند، بەو مەرجەی دانیشتووی ناحیەی قادر کەرەم بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، پێنج فۆڕمی تایبەتی بە وەرگرتنی کارمەندی گرێبەست بۆ کاری چاودێری و ئیشپێکردنی وێستگەی کارەبای قادر کەرەم راگەیاند .

فۆرمەکە لەمڕۆوە 24.10.2023 بۆ ماوەی پێنج رۆژ بە شێوەی ئۆنلاین بەردەستە و تەنیا بۆ رەگەزی نێرە و دەبێت تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدا بێت.

هاوکات ئەو کەسانەی وەک کارمەندی تەکنیکی بۆ چاودێریکردنی وێستگەی قادر کەرەم وەردەگیرێن، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەباوە راهێنانیان پێدەکرێت .

لەم لینکەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕ بکەیتەوە

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdLOfACXi8bT1qdCQcN0XsbNlDNgfrFEZr5NibEW_HLH8vgzg/viewform

دڵخوازەكانتان