پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە داوا دەکەن هەفتەی داهاتوو دەوامی قوتابخانەکان دەستپێبکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و کۆیەش ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا دەکات رۆژی یەکشەممە دەست بەدەوام بکرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت، “یەکشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە و گشتاندنی بۆ دەکەین.”

 دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان لەبارەی دەستپێکردنی خوێندن لە ناوەندەکانی ئیداری سەربەخۆی گەرمیان راگەیاند، “بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە جێبەجێ دەکەین و گشتاندنی پێدەکەین بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی گەرمیان دەستپێبکاتەوە.”

 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی 10 پەروەردە دەکات نووسراوی وەزیری پەروەردە تایبەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی جێببەجێ بکرێت و رۆژی یەکشەممە دەوام دەستپێبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لەپاڵ پەروەردەکانی سلێمانی و گەرمیان و کۆیە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوام بکرێتەوە.

دڵخوازەكانتان