نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له عيرفان عه‌بدولعه‌زيز كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان / عێراق و هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان به ڕابه‌رى بزووتنه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست و لاى خۆيه‌وه ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان / عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان ده‌ربڕى.