لە شاری سلێمانی و لەسەر چەمی قلیاسان، پڕۆژەیەكی گرنگی  گەشتیاری دروستدەكرێت


نەوزاد عەلی ئەندازیار لە گەشتوگوزاری سلێمانی دەلێت :” پڕۆژەی کۆڕنیشی چەمی قلیاسان زۆنی دووی لەلایەن گەشتوگوزاری سلێمانیەوە دراوە بەکەرتی تایبەت، بە مەبەستی دروستکردنی جێگەیەکی گەشتیاری لەسەر ئەو چەمە، درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت.

پڕۆژەکە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لە 1.6.2023 ەوە کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە، پێنج مانگ بۆ تەواو بوونی دانراوە، پێکهاتووە لە دروستکردنی شەقامێک و رێڕەوی رۆیشتن و سەوزایی.

لە ساڵانی رابردوودا لە نزیک گەڕەکی قلیاسان زۆنی سێ چاککرا و چەند کارێکی تێدا کرا، بەڵام جێهێڵدرا و هیچ چاکسازییەکی تێدا نەکرا.

درێژی کۆڕنیشی چەمی قلیاسان پێنج هەزار و 300 مەترە، داوا کراوە هەر پێنج زۆنەکە کاری تێدا بکرێت و دروست بکرێت

لە داهاتوودا بڕیارە کاری پاککردنەوە و چاککردنی رێڕەوی  چەمەکە دەسپێبكات .

دڵخوازەكانتان