تابلۆی کەسایەتییە مێژووییەکانیان لەسەر دیوار بەندی شەقامی سالم دەنەخشێنرێت

سێ شێوەکاری گەنجی سلێمانی سەرقاڵی نوسینەوەی مێژوون لە رێگەی فڵچەکانیانەوە، تابلۆی کەسایەتییە مێژووییەکانیان هێناوە و لەسەر دیوار بەندی شەقامی سالم دەیان نەخشێنن.

پرۆژەکە لە 17 تابلۆی هونەری پێکهاتووە، هەریەکە لە وێنەی بەردەرکی سەرا، شێخ مەحمودی حەفید، پیرەمێرد، تۆفیق وەهبی، ئەمین زەکی بەگ و چەند پێشمەرگەیەک لە خۆ دەگرێت.

چۆمان جەلال، یەکێک لە شێوەکارەکان و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دەڵێت:” پڕۆژەی کێشانی وێنەی کەسایەتیە مێژووییەکان و بەردەرکی سەرای سلێمانی ماوەی هەفتەیەکە لەسەر دیواری راگری شەقامی سالم دەستی پێکردووە.

وتیشی، رووبەری پرۆژەکە هەزار و 300 مەتر چۆر گۆشەیە، بەرزترین خاڵی دیوارەکە حەوت مەترە و نزمترینی 50 سانتیم مەترە.

ئەو سەرپەرشتیارە دەڵێت، تێچووی نەخشاندنی دیوارەکە، لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دابین کراوە، ماوەی دوو مانگ و 15 رۆژ دانراوە بۆ تەواو بوونی پرۆژەکە

دیواری راگری شەقامی سالم لە ساڵی 1991ـەوە تا ئێستا پێنج جار وێنەی لەسەر کێشراوە، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە شەشەم پرۆژەی هونەری لەسەری.

دڵخوازەكانتان