راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
‎حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.
‎دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.
 
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵخوازەكانتان