وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی: رێنماییەكەی بانكی ناوەندی نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراوی شاری سلێمانی دەڵێت، رێنماییەكانی بانكی ناوەندی بۆ ئاسانكاری لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێنێت.
جەبار گۆران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، رێنماییە نوێیەكەی بانكی ناوەندیی عیراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی دەبێت، بانكی ناوەندی داوایكردووە لە فڕۆكەخانەكان ئاسانكاری لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا لە هەر سێ فڕۆكەخانەكانی بەغداد و بەسڕە و نەجەف دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران و ئەگەر لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و كەركوكیش جێبەجێبكرێت بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت.
هەر بەپێی قسەكانی وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ئەو رێنماییانەی بانكی ناوەندیی عیراق وەك خۆیان جێبەجێناكرێن.