خۆڵ و خاشاك پیرەمەگرونی هەراسانكردووە

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە زبڵ لە ناحیەی پیرەمەگرون کۆنەکراوەتەوە، ئەمەش بەهۆی شکانی چەند ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەو ناوچەیە.

بەرزان رەوف سەرۆکی شارەوانی پیرەمەگرون دەڵێت:” ئەرکی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناحیەی پیرەمەگرون لە ئەستۆی کۆمپانیایەکی تایبەتە، بەڵام بەهۆی شکانی چەند ئۆتۆمبێلێکیانەوە پڕۆسەی کۆکردنەوەی خۆڵ تا رادەیەک پەکی کەوتووە.

هەر رۆژێک کاری پاککردنەوە نەکەن کۆمپانیاکە سزا دەدرێن، ئەمە بەوتەی  سەرۆکی شارەوانی پیرەمەگرون.

بەرزان رەوف دەڵێت، ئێستا تیمەکانی شارەوانی پیرەمەگرون لە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ئەو خاشاکەی کۆبونەتەوە.

رۆژانە نزیکەی 15 تۆن خاشاک لە ناحیەی پیرەمەگرون کۆدەکرێتەوە و لە هەفتەیەکدا نزیکەی 75 تۆنە، رۆژە نا رۆژێک لە گەڕەکەکاندا کۆدەکرێتەوە، بەڵام بازاڕەکەی لە رۆژێکدا دووجار خاشاکی لێ کۆدەکرێتەوە.

ناحیەی پیرەمەگرون لە 28 گەڕەک پێکهاتووە و 38 هەزار و 645 ماڵی تێدایە، 44 گوندیشی لەسەرە.

دڵخوازەكانتان