داواكه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕوانگه‌ی سیستم و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌رك و چاكه‌ی گشتیه‌وه‌یه‌ تا بتوانین پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌

پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی نوێ ئاڕاسته‌ی مامۆستایان ده‌كات و داواشده‌كات، به‌پێی پێویستی پرۆسه‌ی ده‌رگای هۆڵی قوتابخانه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت، “مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه‌ چونكه‌ مارانگازن له‌رابردودا چه‌ندین موچه‌یان به‌ناوی پاشه‌كه‌وت و لێبڕینه‌وه‌ فه‌وتاوه‌”.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كردنه‌وه‌ی 16ەمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، “په‌یامی خۆمان گه‌یاندوه‌ و په‌یامی ئێمه‌ گوزارشت نیه‌ له‌هیچ هێزێكی سیاسی، ئێمه‌ له‌گیانی به‌رپرسیارێتیمانه‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی پارێزگایه‌ك ئه‌ده‌ین دو ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سی تێدایه‌ و به‌شێكی زۆریان خوێندكار یان مامۆستایان له‌ناوه‌ندی خوێندن هه‌یه‌، په‌یاممان گه‌یاندوه‌”.

وتیشی، “داوا له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین پابه‌ندبێت به‌و رێكه‌وتنانه‌ی كراون و موچه‌ و بودجه‌ له‌كاتی خۆی بنێرێت و ئه‌م بارودۆخه‌ كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌م ئه‌ركه‌ش ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ئه‌ركی دابینكردنی موچه‌ی له‌ئه‌ستۆیه‌، به‌چ جۆر و میكانیزمێك دابینی ده‌كه‌ن ئه‌ركێكه‌ و له‌سه‌رشانیه‌تی”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه‌ چونكه‌ مارانگازن له‌رابردودا چه‌ندین موچه‌یان به‌ناوی پاشه‌كه‌وت و لێبڕینه‌وه‌ فه‌وتاوه‌، متمانه‌ له‌نێوان فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵك و داموده‌زگاكان لاواز بوه‌، ئه‌ركی حكومه‌ته‌ ئه‌م متمانه‌یه‌ به‌هێز بكات”.

باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوامانكردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سته‌مه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی و ئه‌و كه‌مته‌رخیه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 32 ساڵی رابردودا نه‌یتوانیوه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مانگێكی هه‌بێت، سته‌مێكی دیكه‌ بۆ سه‌ندنی مافه‌كانمان له‌خوێندكاران نه‌كه‌ین، داواكه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕوانگه‌ی سیستم و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌رك و چاكه‌ی گشتیه‌وه‌یه‌ تا بتوانین پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌”.

پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “ئه‌و داواكاریه‌ به‌ره‌وا ده‌زانین، چونكه‌ هه‌مو شتێك قه‌ره‌بو ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ماوه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه‌،

دڵخوازەكانتان