شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات
شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى شایستەى دارایی هەرێمى کوردستان لە یاساى بودجەى گشتیی عێراقدا.
به گوێرهی زانیاریهكان، ئێوارەى رۆژی سێشەممە 17ى تشرینى یەکەمى 2023 شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگاتە بەغدا و رۆژى دواتر کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات.
ئاماژه بهوهش كراوه شاندەکە هەمان ئەو شاندە تەکنیکیە دەبێت کە پێشتر سەردانى بەغدایان کردووە و گفتوگۆیان لەگەڵ شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى فیدراڵی کردووە.