21 پارێزەری کورد لە لاهای بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانیی یاسایی دەکەن

شاندێكی پارێزەرانی ھەرێمی كوردستان بە سەردانێك لە شاری لاھای ھۆڵەندان و بەشداری کۆڕبەندی جیهانیی یاسایی دەكەن، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی پارێزەرانی دادگاكانی لاھایی و ژیری دەستكرد وەرگرن.
پارێزەری راوێژکار میران عوسمان رایگەیاند “سەردانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیمان کرد، چەندین یاسا و ئەزموونی نوێ لەوێ فێر بووین”.


ئاشكراشی كرد ، ئەو کۆڕبەندە گرنگی زۆری هەبوو، چونکە ئەوان لە کۆڕبەندەکەدا شارەزای ژیری دەستکرد بوون لە بواری کاروباری یاساییدا. ئەم ئەزموونەش دەگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


میران عوسمان وتیشی لە دادگاکانی ئەوروپا زیرەکی دەستکرد براوەتە ناو کاروباری دادگاکان، ئێستا ئەوان لە حاڵەتی فۆرمەلەکردنی ئەو بابەتەن، بەڵام هێشتا لای خۆمان ئەو ئەزموونە نییە.


کۆڕبەندی جیهانی یاسایی، ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ چوارەم ساڵە و زیاتر لە 175 پارێزەر، دادوەر، کەسانی ئەکادیمی و پسپۆران لە 30 وڵاتی جیهانەوە بەشداریان کردووە.

دڵخوازەكانتان