وەزارەتى پەروەردە هۆشداری ده‌دات

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر دەوامکردنى مامۆستایان هەر پەیج و ئەکاونت و گروپێک لە سۆشیاڵ میدیا بێڕێزى بە مامۆستایان و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان بکات، دەدرێتە دادگا، سامان سیوەیلى، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە بڵاویکردوەتەوە؛ ماوەیەکە چەند (ئەکاونت ) و (پەیج ) و (گروپ )ێک لە سۆشیال میدیا، کەوتونەتە بێرێزیکردن و سوکایەتی و هەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردوەتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە دەڵێت: وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردوەتەوە و رایگەیاندوە کە سکاڵای یاسایمان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت روبەڕوی دادگایان بکەینەوە.

هەروەک جەخت دەکەنەوە؛ قبوڵ ناکەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت، پاش ئەوەش دەرکەوت هەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتییان هەبوە ئەو پلەیان بە بریارێکی فەرمی لێوەردەگرینەوە.

دڵخوازەكانتان