كۆمپانیایەكی دەرمانی گیایی لەسلێمانی داخرا
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردنلیژنەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی كۆمپانیایەكی دەرمانی گیایی لە گەڕەكی رزگاری دادەخات و رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرێتەبەر.
باوان عەبدولڕەحمان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی گواستنەوەی دەرمانی گیایی بەشێوەیەكی ناتەندروست و بەدەر لە رێنماییەكان لیژنەكە كۆمپانیاكەی داخستوە.
وتیشی: یەكێكی دیكە لەسەرپێچییەكانی كۆمپانیاكە گواستنەوەی دەرمانە گیایی و بەهێزكردنی جەستەو جوانكارییەكان بووەبەشێوەی نایاسایی و فرۆشتنی بەشێوەی ئۆنلاین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كۆمپانیاكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.