رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی داخرا

رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی بەهۆی كاركردنەوە بەربەستكراوە و هاتوچۆ داوا لە شۆفێران دەكات رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران رایگەیاند، سایدی رۆشتن بەرامبەر پارێزگای سلێمانی بە ئاراستەی گەڕەكی راپەڕین کاری تێدەکرێت و بەربەستکراوە و بەهۆیەوە لۆدێکی زۆر لەسەر شەقامەکە هەیە.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات رێگای دیكە بەکاربهێنن و دەڵێت، دەتوانن لە رێگەی قولەرەیسیەوە بچنەوە سەر رێگای راپەڕین.

دڵخوازەكانتان