باران بارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ باران بارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی ئێوارەدا، لەگەڵ نمە بارانی کەم لە سەر بەشێک لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لە ئێوارە و شەودا”.
كه‌شناسی ئاماژەی بەوەداوە: ” پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “سبه‌ینێ سێشه‌ممه 10- 10- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران دەبارێت لەکاتەکانی بەیانی بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لە دوای نیوەڕۆ ئاستی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیە”.
روونیشیكرده‌وه كه “پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (2-5) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.