نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبرژاردنیه‌وه به لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداریی به‌ڕێزیان له ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دووپات كرده‌وه.