محەمەد شیاع سودانی: ئاسایشی ڕاستەقینە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ئێمە خزمەتی گشتی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەین

ئەمڕۆ شەممە، خولی ٢٨ ی پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش، و خولی ٥٣ی پاڵاوتن بۆ ئەفسەران لە بەغداد بەڕێوە چوو
محەمەد شیاع سودانی بەشداری لە مەراسیمی دەرچونی خولی ئەفسەراندا كرد دەڵێت :” ئاسایشی ڕاستەقینە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ئێمە خزمەتی گشتی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەین، وە کاتێک هاوڵاتی هەست دەکات دەوڵەت گرنگی بە کاروباری خۆی دەدات و کارئاسانی بۆ مامەڵەکانی لە بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکات.
سودانی دەشڵێت:” ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنییەکان دەبێت بەگوێرەی یاساکانی ڕێکخستن و دەستور بێت ، بنەماکانی مافی مرۆڤ دەبێت لە کردەوەکانی ڕۆژانەی پیاوی ئاسایش و جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا ئامادەبن.

دڵخوازەكانتان