سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) بڵاو كردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، “هیوادارم خۆشى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى جێگیر و پته‌وتر بكات.”
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی مەولوود:
یادى له‌دایكبوونى پێشه‌واى مه‌زنى ئیسلام حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم خۆشى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى جێگیر و پته‌وتر بكات.
له یه‌زدانى مه‌زن داواكارین ئه‌م یاده بكاته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ئاشتیخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه و ئامۆژگارى و رێنیشانده‌ریى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا ره‌نگبداته‌وه و بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر ئاراسته و رێنوێنیمان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەروکی هەڕێمی کوردستان
2023/9/27