نێچیرڤان بارزانی: نابێت بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، “هیوادارم کۆنگرە ئەنجامی باشی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لێبکەوێتەوە.” باسی لە تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش کرد و گوتی، “هێز و مانەوەی هەموومان لە تەبایی و یەکڕییدایە، پێچەوانەکەیشی زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بافڵ تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوهێنا و گوتی، “خۆشحاڵم بەشدارم لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی و پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە لە تەواوی ئەندامان و کادیرانی یەکێتی دەکەم.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، کێشەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش قسەی کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و گوتی، “هەرێمی کوردستان دەیەوێت سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.. نابێت بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی.”

دڵخوازەكانتان