پزیشكی دادی سلێمانی : پشكنین بۆ 58 تەرم كراوە
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 58 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 40 یان لەڕەگەزی نێربوون و 18 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 7 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 2 خۆخنكاندن و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی دوپشك و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.