وشکەساڵی فەرەنسا ناچار دەکات ماڵئاوایی لە پەنیرە تەمەن 2000 ساڵەكەی بکات

تەنانەت پەنیرە دێرینە فەرەنسیەكەش لەو وشکەساڵییە سەختەی کە ئەوروپای گرتەوە رزگاری نەبووە، پاریس بەناچاری بەرهەمهێنانی پەنیری سالیێرزی دوو هەزار ساڵەی راگرتووە كە لە ناوچەی ئۆڤێرنی بەهەم دێت، هۆكارەكەشی بۆ کەمی گیا لەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە.

ئەو شەپۆلە گەرمەی لە مانگی حوزەیرانەوە فەرەنسای گرتووەتەوە، بووەتە هۆی گەڵارێزان و، دیمەنگەلێکی پایزیی دروستكردووە.

پەنیری سالیێرزس لە شیری مانگا بەرهەم دێت و نیمچە ڕەق و پاستوریزە نەکراوە، لە ناوچەی سالیێرزس فەرەنسا بەرهەم دەهێنرێت، و ماوەی ٢٠٠٠ ساڵە لە بەرهەمهێناندایە، هەروەها مۆری AOPی فەرەنسی لەسەرە، واتە بەرهەمەکە ناوازەیە و تایبەتە بەو ناوچەیەی بەرهەمی دەهێنێت. وەستانی بەرهەمهێنانی ئەو پەنیرە بەناوبانگە قوربانی وشکەساڵی هاوینەی فەرەنسایە، یەکێک لە مەرجەكان بۆ بەرهەمهێنانی پەنیرەكە ئەوەیە کە مانگاکان دەبێت لانیکەم 75% گژوگیای لەوەڕگە شاخییەکانیان پێ بدرێت، بەڵام پلەكانی گەرمی گژوگیای ناوچەكەیان وشككردووە ئەو 76 جوتیارەی كە پەنیرەكە بەرهەم دەهێنن بێ هیوا بوون.

دڵخوازەكانتان