نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له فه‌رمانده‌یى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا کرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ فه‌رمانده‌یى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا کۆبووەوە و باسیان لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21ـی ئەیلوولی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەی نێوانییاندا، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران.
هەر لەدیدارەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌م له عێراق و هه‌م له سوورياش، ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌قينه‌يه بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار ده‌كرێن، يان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شياندنيان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سەر چۆنيه‌تيى رێگريكردن له توندڕه‌وى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه كرد، كه له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى جددى له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌واميى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.