توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات: خواردنەوەی ئەم چا گەرمە دەبێتە هۆی شێرپەنجە

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە خواردنەوەی چای ماتەی گەرم ئەگەری توشبوون بە هەندێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە زیاد دەكات لەوانە شێرپەنجەی قوڕگ و دەم و سیەكان.

خواردنەوەی ماتە یەکێکە لە چایە بەناوبانگەکانی ئەمریکای باشوور ، بە ساردی یان بە گەرمی پێشکەش دەکرێت، هەروەها چەندین سوودی بۆ تەندروستی هەیە.

بەڵام سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، بەشێك لە توێژینەوە زانستیەكان پەیوەندییەکیان لە نێوان ئەو خواردنەوەیە و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەدا دۆزیوەتەوە بەتایبەت كاتێك بەگەرمی دەخورێتەوە كە پلەی گەرمییەكەی ٦٥ پلەی سەدی زیاتربێت ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات بەراورد بەوەی پلەی گەرمییەكەی كەمتر بێت. توێژەران بۆیان ئاشكرابووە كە پلەی گەرمی زیان بە پێكهاتەكانی ئەو خواردەنەوەیە دەگەیەنێت و و كارلێك دەكەن و هەمان كاریگەری توتن و ماددە كحولیەكانی هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.

دڵخوازەكانتان