شوان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: :” لە داهاتودا كۆمەڵێك میكانیزم دەگرینەبەر بۆ ئەوەی شایستە دارایەكانی هەرێم سەرف بكرێت
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئەندامێتی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران؛ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی؛ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەت گەیشتە بەغدا.
شاندەكە لەگەڵ سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لە بارەی سایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان و بووجە و مووچەی هەرێمی كوردستانەوە گفتوكۆ دەكات
هەروەها لە پەرلەمانی عێراق فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵمەتێكی ئیمزا كۆكردنەوەی دەستپێكردووە بۆ ڕەوانە كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
شوان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژنامەنوسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی كە پێشكەشكار بێستون قەرەداغی پێشكەشی دەكات بەشداری كردوو ڕایگەیاند:” لە داهاتودا كۆمەڵێك میكانیزم دەگرینەبەر بۆ ئەوەی شایستە دارایەكانی هەرێم سەرف بكرێت