ڕێككەوتننامەیەك لەنێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنان واژۆ كرا

بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێككەوتننامەیەك بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك لەنێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنان واژۆ كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی خەواجە ئافتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری هەرێمیی دامەزراوەکە کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی کە ئەندامی بانکی نێودەوڵەتییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

پاشان بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەت، ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.

ئەم ڕێککەوتنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بە دیاریکراوییش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان و وزەی نوێبووەوە.

دڵخوازەكانتان