ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: ژەهر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژنامەنوسی ڕادیۆی سلێمانی كە بێستون قەرەداغی پێشكەشی دەكات لەبارەی كوالیتی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی دەڵێت بەبەر چاوی هەموانەوە ژەهر بەهاوڵاتیان دەدرێت و ئەو خۆراكانە كوالیتیان خراپە .

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی كوالیتیان خراپە پێویستمان بە دروستكردنی كۆگای نوێ هەیە .

دڵخوازەكانتان