تەرمی ئەو گەنجەی سێ رۆژ پێش ئێستا لە دەریاچەی دوکان خنکا دۆزرایەوە

پۆلیسی دوکان دەڵێت، کاتژمێر 12 تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

ئەو گەنجە تەمەنی 17 ساڵ بوو و ناوی حەسەن حسێن بوو، رۆژی چوارشەممە 6.9.2023 لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا چووبوونە دوکان و دواتر ئەویان خنکاوە.

عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان راگەیاند، کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاوی دوکانیان گرتووەتەوە و کاتژمێر 12 تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

وتیشی، “ئێستا تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.

ئەمساڵی 2023، نزیکەی 70 کەس لە هەرێمی کوردستان لەناو ئاودا خنکاون.

دڵخوازەكانتان