بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە: لەم مانگەدا تیروپشک بۆ حەجی 2024 دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ئەم مانگەدا نانووسین و تیروپشک بۆ وەرزی حەجی 2024 دەکرێت. دەشڵێت: “نانووسین بە شێوەی دەستی دەکرێت و هەر کەسێک سەرووی 18 ساڵان بێت دەتوانێت خۆی نانووس بکات“.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە ماوەی ئەم مانگەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستپێکردنی ناونووسین بۆ وەرزی نوێی حەجی 2024 رادەگەیەنین”.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ئاماژەی بەوەش کرد،  “ماوەی دوو هەفتە دەدەینە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی سەردانی نووسینگەکانمان بکەن و خۆیان ناونووس بکەن. دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ناونووسین، هەر لەم مانگەدا تیروپشک بۆ حەجی 2024 ئەنجام دەدەین”.

شێخ نیاز راغب نەقشەبەندی روونیشیکردەوە، هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵە دەتوانن خۆیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ناونووس بکەن،

دڵخوازەكانتان