ژینگەی عێراق لەمەترسیدایە

فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی رێژەی پاشماوە پلاستیکییەکان لەکەرتە ژیانییەکانی عێراق، هەڕەشەی جدی لەسەر ژینگەی ئەو وڵاتە دروستبووە.

سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق راشیگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانییان تاساڵی 2040 رێژەی پلاستیک لە ژینگەی عێراقدا، دوو هێندە و نیوی ئێستا زیاد دەکات، ئەمەش پێویستی بەهەوڵی بەپەلەی حکومەت هەیە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان و بەکارهێنانیان لە پرۆژەکانی ریسایکلین، بەپێچەوانەوە لایەنی بایۆلۆجی لە عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە هەردوو زانکۆی کۆڵۆمبیا و بیڵی ئەمەریکی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لەسەر بنەما ستانداردەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بە بیابانبوون و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان ئەنجامیان داوە، لەکۆی 180 وڵاتی جیهان عێراق پلەی کۆتایی گرتووە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕووی تەندروستییەوە، ژینگەی عێراق پلەی 102ی لە کۆی 180 وڵات گرتووە و لەرووی گرتنەبەری سیاسەتی تایبەت بە پارێزگاری لە ژینگە، پلەی کۆتایی گرتووە.

دڵخوازەكانتان