سەنتەری میترۆ: سوپا و هێزی ئەمنی لە كەركووك لە بەژەوەندی لایەنێكدا هەڵسوكەوت دەكەن
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێکدا، هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان و چالاكانی مەدەنی لە کەرکووک سەرکۆنە دەکات و دەڵێت: سوپا و هێزی ئەمنی لە كەركووك لە بەژەوەندی لایەنێكدا هەڵسوكەوت دەكەن.
پەڕەی فەرمی سەنتەری میترۆ لە فەیسبووک رایگەیاند، سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنەی سەر هاووڵاتیانی سڤیل و رێگری و دەستدرێژی بۆ سەر رۆژنامەنووسان دەكات، داواش لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی عێراق دەكات، بێدەنگ نەبن لەسەر ئەم پێشێلكاریانە.
وەک سەنتەری میترۆ ئاماژەی پێداوە، دوای ئەوەی کۆتایی مانگی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە رادەستکردنەوەی بارەگا داگیركراوەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كەركووك، دەنگی ناڕەزایەتی لەلایەن بەرەی توركمانی، هاوپەیمانی عەرەبی، هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەرەبە هاوردەكانی كەركووك بەرزبووەوە و رێگەی سەركی هەولێر كەركوكیان داخست.
سەنتەری میترۆ راشیگەیاند، لە بەرانبەردا رۆژی شەممە 2ی ئەیلولی 2023 هاووڵاتییانی مەدەنی كەركووك دژ بەم رەفتارە خۆپیشاندنیان رێكخست، بەڵام هێزی ئەمنی بە فیشەك رووبەرووی حۆپیشاندەران بونەوە.
سەنتەری میترۆ لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، سوپا و هێزی ئەمنی بێلایەن نین لەنێو گرژییەكانی شاری كەركووك و لە بەرژەوەندی لایەنێكدا هەڵسوكەوت دەكەن.
میترۆ لایەنگیری سوپا و هێزی ئەمنی لە کەرکووک بەهۆکار دەزانێت بۆ شەهیدبوونی هاووڵاتییانی کورد لە کەرووک.
لە خۆپیشاندانی دوێنێی کەرکووک چوار هاووڵاتی کورد بەناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد، حوسێن سابیر) شەهید بوون و نزیکەی 15 کەسیش بریندار بوون.
جگە لە شەهیدکردن و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی کورد لە کەرکووک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکووکەوە چوار رۆژنامەنووس و میدیاکار دەستبەسەر کران و یەکێکی دیکەش بریندار کر1