لە عێراق یه‌ك ملیۆن لیتر له‌ سووتەمەنی قاچاغ ئاشکرا دەبێت

له‌ عێراق، 124 تۆمه‌تباری به‌قاچاغبردنی نەوت دەستگیر دەکرێن و یەک ملیۆن لیتر له‌ سووتەمەنی قاچاغیش ئاشکرا دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی 8ی 2023، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا ئاكشرای كرد: ” له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگیری بۆ ڕاوەدوونانی تۆڕه‌كانی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌ به‌رده‌وامه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی به‌دواداچوونی تاوانه‌كان، تیمه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌، له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا تواندرا زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن لیتر له‌ سووتەمەنی و بەرهەمە نه‌وتییەکان پێش به‌قاچاغبردنیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت.”
دەزگاکە ئاشکراشی کردووە، بەقاغبردنی بەرهەمە نەوتییەکان زیادی کردوو.

جەختیشی کردووەتەوە كه‌ تیمه‌كانی ده‌زگاكه‌ 124 تۆمه‌تباری به‌قاچاغبردنی نەوتیان به‌پێی یاداشتی ده‌ستگیریكردنی یاسایی ده‌ستگیر كردووه‌، جگه‌ له‌ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شوێنێك كه‌ بۆ عه‌مباركردن و به‌قاچاغبردنی نه‌وت به‌كاری ده‌هێنان.

دڵخوازەكانتان