له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شەڕ کەوتە نێوان قایمقام و بەڕێوبەری پاسپۆرته‌وه‌

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، شەڕ لەنێوان قائیمقام و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی شاره‌كه‌ ڕووی دا بەو هۆیەوە بەڕێوەبەری پاسپۆرت باڵەخانەکەی بەجێ هێشت، ھەروەھا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە هێزێکی ئەمنی لەناو باڵاخانه‌دا جێگیر کراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/8/2023، سەرچاوەیەك لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە راگەیاند:  نوخشە ناسیح، قائیمقامی پارێزگای هەڵەبجە  هەوڵی داوە بچێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە، بەڵام داوای لە عەقید سالار سەردار، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە  کردووە بۆئەوەی لەگەڵیدا بڕوات و ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بەسەر بکاتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرەکە رەتی کردووەتەوە و وتووویەتی ئێستا کاروبارێکی زۆری هاوڵاتیانمان لەسەرە ناتوانین ئەو کارە بکەین و بۆیە باشترە خۆت بەشەکان بەسەر بکەیتەوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک دەمەقاڵێی توند لە نێوانیان دروست بووە و ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە چوونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە و عەقید سالار، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی بەجێ هێشتووە.

دڵخوازەكانتان