لەتیف رەشید لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا: لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە کاری هاوبەشە

سەرۆککۆماری عێراق لە 77ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و دەڵێت، “لەم قۆناخە گرنگەدا لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە عێراق لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش هەیە.” 

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، “لەپێناوی پتەوکردن و پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسیەت لە واقیعی عێراقدا و جێبەجێکردنی مادە دەستوورییەکان بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی خواست و ئارەزووەکانی گەلی عێراق، ئێمە ئیلهاممان لە گیانی خۆڕاگری و ئەو ویستە بەهێزەی حیزبە تێکۆشەرەکەتان وەرگرتووە، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و چەسپاندنی سەقامگیری و سەروەری یاسا و مسۆگەرکردنی مافەکانی هاووڵاتییان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شکۆمەند لە کوردستان و هەموو عێراق.” 

لە پەیامەکەی لەتیف رەشیددا هاتووە، “لە خودای گەورە داواکارین کە حیزبە تێکۆشەرەکەتان بەردەوام بێت لە رێبازەکەی لەپێناوی یەکڕیزی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی هەمیشەییتان بۆ دەخوازم.” 

دەقی پەیامی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی 

برای بەڕێز کاک مەسعود بارزانی

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت

بەبۆنەی حەفتا و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆشحاڵم کە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان بکەم و لە ڕێگەی ئێوەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی ئۆرگانەکان و ئەندامان و پێشمەرگە و جەماوەری حیزبە تێکۆشەرەکەتان و هەموو گەلەکەمان دەکەم. 

لە کاتێکدا دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبیردەهێنیەوە، لەم قۆناغە گرنگەدا لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەعێراق لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش هەیە.   

لە پێناوی پتەوکردن و پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسیەت لە واقیعی عێراقدا و جێبەجێکردنی مادە دەستوورییەکان بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی خواست و ئارەزووەکانی گەلی عێراق. ئێمە ئیلهاممان لە گیانی خۆڕاگری و ئەو ویستە بەهێزی حزبە تێکۆشەرەکەتان وەرگرتووە، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی وئارامی و چەسپاندنی سەقامگیری و سەروەری یاسا و مسۆگەرکردنی مافەکانی هاوڵاتیان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شکۆمەند لە کوردستان و هەموو عێراق.

لەخودای گەورە داواکارین کە حیزبە تێکۆشەرەکەتان بەردەوام بێت لە ڕێبازەکەی لە پێناوی یەکڕیزی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی هەمیشەییتان بۆ دەخوازم .

سڵاو لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا

نەمری بۆ شەهیدان 

لەتیف جەمال ڕەشید

سەرۆک کۆمار

دڵخوازەكانتان