نێچیرڤان بارزانی: پارتی به ئومێده‌وه رێبه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت، “پارتى ئه‌مڕۆ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر، به ئومێده‌وه رێبه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان و ئامانجه باڵاكانى ده‌كات.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-08-2023، 77مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانییە.
وەک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ئه‌مڕۆ هێنده‌ى مێژوو و گه‌وره‌یى و قوربانیدانى پارتى، ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى پارتیش مێژوویى و گه‌وره‌یه. بۆیه ده‌بێت وه‌ك هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕى ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات و كۆكهرهوهى هه‌مووان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، پارێزه‌ر و پێشه‌نگى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و هاریكارى بێت، رۆڵى كارا و كاریگه‌رى خۆى له پاراستنى ئازادى و دیموكراسى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى فیدراڵیدا بگێڕێت.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
ئه‌مڕۆ 16ى ئاب، به ڕێز و شكۆوه یادى ڕووداو و وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ى چاره‌نووسساز له مێژووى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه كه حه‌فتا و حه‌فت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه. له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌رى گه‌لى كوردستان بارزانیى نه‌مر و ته‌واوى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌نێرین كه خه‌باتیان كردووه و له‌پێناو ئازادیى كوردستاندا گیانیان به‌خشى.
به‌م بۆنه‌یه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له مه‌كته‌بى سیاسى و كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كان و كادیران و ئه‌ندامان، له ئافره‌تان و قوتابیان و لاوان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام و سه‌رفرازى بۆ پارتیمان و بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
شانازییه بۆ پارتى كه دواى ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه، هێشتا به گوڕوتینه‌وه له گۆڕه‌پانى خه‌بات به‌رده‌وامه و نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئامانجه‌كانى. پارتى چۆن حه‌فتا و حه‌فت ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویستییه‌كى مێژوویى له خه‌ون و خۆزگه و ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه له دایك بوو، ئه‌مڕۆش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر، به ئومێده‌وه ڕێبهرایهتیى خه‌ڵكى كوردستان و ئامانجه باڵاكانى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هێنده‌ى مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى پارتى، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى پارتیش مێژوویى و گه‌وره‌یه. بۆیه ده‌بێ وه‌ك هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات و كۆكهرهوهى هه‌مووان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، پارێزه‌ر و پێشه‌نگى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و هاریكارى بێت، ڕۆڵى كارا و كاریگه‌رى خۆى له پاراستنى ئازادى و دیموكراسى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى فیدراڵیدا بگێڕێت.
سڵاو له هه‌موو پارتییه‌ك له هه‌ر كوێ بێت، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و ته‌واوى گه‌لى كوردستان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
16ى ئابى 2023