عەبدولکەریم شێخانی نوسەر و شاعیری دیاری کورد کۆچی دواییکرد

عەبدولکەریم شێخانی نوسەر و شاعیریی دیاری کورد ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد، کە یەکێکە لە قەڵەمە دیارەکانی کورد کە بە هەردو زمانی کوردی و عەرەبی دەینوسی،  بڕیارە لەشاری هەولێر بەخاک بسپێردرێت.

مامۆستا و نوسەرو شاعیری کورد عەبدولکەریم شێخانی ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە لەشاری هەولێر بەخاک بسپێردرێت، هاوکات سبەینێ رێورەسمی پرسەکە لە مزگەوتی ئەبوبکری سدیق لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی ساڵی 1933 لە شاری کۆیە لە دایکبوە و لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانەوە دەستی بە نوسین و وەرگێڕان کردوە و بەهەردو زمانی کوردی و عەرەبی نوسین و وەرگێڕانی هەیە.

عەبدولکەریم شێخانی سەدان وتار و نوسینی لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراویشە، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەڕێوەبەری رۆشنبیریی هەولێر دەڵێت:” مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب، زمان و کولتووری کورد کرد و جگە لە وەرگێڕان، خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوە و گوتاری ئەدەبییە. ئەو هەروەها مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر و زمان پاراو بوو”.

دڵخوازەكانتان