نێچیرڤان بارزانی: رۆڵ و بەشدارى حزبی سۆسیالیست له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بهرز دهنرخێنين
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری سۆسیالیست و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو حزبە کرد و رایدەگەیەنێت: رۆڵ و بەشدارى حزبی سۆسیالیست له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بهرز دهنرخێنين.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: “به گەرمى پيرۆزبايى لە محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین”.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە: “بە رێزهوه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و رۆڵ و بەشدارى له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، بهرز دهنرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى ههرێمی کوردستان”.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.
بە ڕێزهوه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، بهرز دهنرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى ههرێمی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2023/8/8