شەش ناوچەی عێراق بەرزترین پلەکانی گەرما لە جیهان تۆمار دەکەن

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، شەش شار و ناوچەی عێراق بەرزترین پلەکانی گەرمایان لە جیهان تۆمار کرد و، بەسرەش لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدایە.

وێستگەی ‘بلاسیرڤیل’ لە ویلایەتی کالیفۆرانیا لە ئەمەریکا، لە خشتەیەکدا ناوی 15 شار و ناوچەی بڵاوکردەوە، کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا، بەرزترین پلەی گەرمییان لە جیهاندا تۆمار کردووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی وێستگە ئەمەریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچەی حوسەین لە بەسرە بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تۆمار کراوە کە 50 پلەی سیلیزی بووە، بەدوای ئەودا ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لە پلەی دووەمدایە و پلەی گەرمی 49.9 پلەی سیلیزی لێ تۆمار کراوە.

ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت بە پلەی گەرمی 49.5 پلەی سیلیزی لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدایە و ناوچەی ئابادانی ئێرانیش بە پلەی گەرمی 49.4 پلەی سیلیزی، لە چوارەمی ریزبەندییەکەدایە.

دڵخوازەكانتان