هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت

پێدانی موڵەتی چەك لە هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتووە، و وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. 
موقەدەم كارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستان راگەیاند: “دوێنێ پێدانی مۆڵەت بە چەك كۆتاییهات و لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو چەكی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و خاوەنەكەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.


 موقەدەم كارزان ئەمیر ئاماژەی بەوەشكرد، ئاماری وردی چەكی تۆماركراوی هەرێمی كوردستانیان هێشتا بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام زۆرترین چەك لە سنووری پارێزگای دهۆك و كەمترینیش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوە. 


تا ئێستا مۆڵەتی تۆماركردنی چەكی بێموڵەت درێژنەكراوەتەوە،
پۆلیسی هەرێمی كوردستان لە رێگەی 90 بنكەوە چەكی هاونیشتمانییانی تۆمار دەكرد. دوێنێ-ش 21ـی تەممووزی 2023 تاوەكو شەو دەرگای بنكەكانی پۆلیس بۆ تۆماركردنی چەك وەكو دوایین رۆژی پێدانی مۆڵەت كراوەبوون.

دڵخوازەكانتان