زانكۆی سلێمانی پێشبڕكێیەكی جیاواز ئەنجام دەدات
بڕیارە رێکخراوێکی ئەڵمانی لە سەرەتای مانگی ئەیلول پێشبڕکێیەک قوتابیان و راگر و ئەو فەرمانبەرانەی زانکۆی سلێمانی ئەنجام بدات، کە ئەزموونیان کەمە.
زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی پێنجی ئەیلولی ئەمساڵ پێشبڕکێی Falling Walls Lab Iraq بۆ ئەو قوتابی و راگر و فەرمانبەرانە بەڕێوەدەچێت، کە لە زانکۆی سلێمانین.
پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی DAAD-ی ئەڵمانی سەرپەرشتی دەکرێت، لە پێشبڕکییەکە دەبێت ئەو کەسەی بەشداریی دەکات، لە ماوەی سێ خولەکدا چارەسەری داهێنەرانە بۆ کێشەکانی ئەم سەردەمە بخاتەروو، کە دێتە بەردەمی.
ئەوە دەبێتە براوەی ئەو پێشبڕکێیە، بەشداری پێشبڕکێی کۆتایی جیهانی دەکات بەناوی Falling Walls Science Summit کە بڕیارە رۆژی حەوتی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە بەرلین بەڕێوەدەچێت، لەوێ کەسی سەرکەوتوو دەرفەتی دەبێت پەیوەندی لەگەڵ کەسانی کاریگەری بوارەکانی زانست و بازرگانی دروست بکات.
زانکۆی سلێمانی رایگەیاندووە، هەرکەسێک بیرۆکەی هەیە با سەرەتا بیرۆکەکەی بۆ ئەم ئەدرێسە بنێرێت uos.projects@univsul.edu.iq دواتر دەبێت لەرێگەی ئەم لینکەوە خۆی تۆمار بکات، دواکات بۆ ناو تۆمارکردن 1.8.2023 دەبێت.