بۆچی گە‌نج ببێتە‌ ئامرازێكی سیاسی!

ھاودەنگ فاروق

ئەوەی لەم ڕۆژانەدا بە ناوی خۆپیشـــاندان کرا، لاساییکردنەوەی ئەزموونـــە مایەپووچەکەی ١٧ی شـــوبات بوو، کـــە بینیمان چ ماڵوێرانی و بەدبەختیەکی بۆ ســـلێمانی و چ باجێکی قورسی بۆ
بزووتنەوەکە لێ کەوتەوە.
هەر بەجدی یەكێك لەو پرسیارانەی كەپێویستە ئاراستەی ئەو
تەوژمە پۆپۆلیســـتیانە بكرێت ئەوەیە، كە ئێوە بۆچی خەیاڵتان تەنیـــا لای بەكارهێنانی گەنجانە وەكو ئامرازێك بۆ گەیشـــتنی خۆتان بەدەستەڵات و ئیمتیازات؟
ئەگەر ڕاســـت دەکەن، بۆچی هەرگیز بیر لەوە ناكەنەوە جگە لەو بەكارهێنانە سیاســـییە، وەكو گەنجانی دنیا هەلی بوارەكانی دیكەیان بۆ بڕەخســـێنن، بۆنمونە: ئۆڵۆمپیادێكی زانســـتی بۆ تواناكانی گەنجان ڕێك بخەن، كارگەیەكی گەورەیان بۆ بكەنەوە، خوولی سەرتاسەری فێربوونی پیشە تازەكانیان بۆ بكەنەوە، یان بەشدارییان بكەن لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەریی و ڕەفاهیەتەکانی ژیاندا، ئیشـــێك بكەن با گەنجان پارەیـــان لە گیرفان بێت، كار
بكەن، كۆدی تواناو داهێنانەكانیان كەشف بكەن..
ئاخـــر بۆچی تەنیا و تەنیا خەیاڵتان بۆ ئەوە دەچێت گەنجان بنێرنە سەرجادەكان تا بەر شەق بدرێن و خۆیشیان بە ئۆنلاین ســـەیری ماندووبوونی گەنجان بكەن و دواتریش لەبەر ســـپلیتی فێنكدا بەری ڕەنجی گەنجان بخۆن.
گەنجان پێش هەمووان دەبێت پرســـیار بكەن، هۆشـــیاربن و فریوندەدرێن و خۆیان نەكەنە ئامرازی گەیشتنی هیچ سیاسییەكی
هەڵتۆقیو بە ئیمتیازەكان!

دڵخوازەكانتان