گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: تائێستا 140 پارچە چەک لە ناوەندی سلێمانی تۆمار کراون

تۆمارکردنی چەکی هاونیشتمانییان تاوەکو 21ی تەممووز بەردەوام دەبێت. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تائێستا تەنیا 140 پارچە چەک لە قەزای ناوەندی سلێمانی تۆمار کراون.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ، رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 140 پارچە چەک لە جۆرەکانی دەمانچە و کڵاشینکۆڤ لە سنووری قەزای ناوەند تۆمار کراون. 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، چەند رۆژی دوایی هاووڵاتییان بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان زیاتر سەردانی نووسینگەکانی داماڵینی چەک دەکەن. دەشڵێت، “بەڵام ئەم ژمارەیە لە تۆمارکردنی چەک بۆ قەزای ناوەندی سلێمانی گونجاو نییە، هاووڵاتییان بە کەمی چەکەکانیان تۆمار کردووە.

.

.

دڵخوازەكانتان