شاندێکی پارتی لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی عەلی حوسێن سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

شاندی گۆڕان لەسەر ئاستی چەند ئەندامێکی جڤاتی گشتی و نیشتمانی پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکەن و پرسە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێن”.

دڵخوازەكانتان