شیرین فوئاد مەعسوم: تەنیا پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشێک لەو لایەنانەی کە پۆستیان هەیە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی حکومەت کار دەکەن، لە جیهاندا هەرگیز رووینەداوە لە حکومەتدا بەشداربیت، لە هەمانکاتدا ئۆپۆزسیۆنیش بیت و دژی حکومەت بیت، هاوکات گووتیشی: تەنیا پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.
شیرین فوئاد مەعسوم، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ، رایگەیاند، بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا دژی کورد کار دەکەن و بەرژەوەندی کەسیان لەوەدایە دژی کورد بن.
لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گوتی: “لە ئیستادا تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، بەهۆی ئەوەی پارتی متمانەی بە پڕۆگرامی سیاسی خۆی هەیە و لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ناترسێت”.
گوتیشی: “لایەنەکانی دیکە لە راستیدا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیین، بەڵام بەهۆی فشارەکانی ئەمەریکا رادەگەینن کەوا ئەوانیش ئامادەن بۆ هەڵبژاردن”.
ئەو پسپۆرەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەو لایەنانەی کە پۆستیان هەیە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی حکومەت کار دەکەن، لە جیهاندا هەرگیز رووینەداوە لە حکومەتدا بەشداربیت، لە هەمانکاتدا ئۆپۆزسیۆنیش بیت و دژی حکومەت بیت.
لەبارەی گرنگی پێدانی کوردستان لەلایەن ئەمەریکاوە، شیرن فوئاد مەعسوم، ئاماژەی بەوەدا، “ئەمەریکا گرنگی بە نەوت و گازی سروشتی کوردستان دەدات، هەروەها دەیەوێت کوردستانی گرنگی بە کەرتی گازی سروشتی بدات، بەهۆی ئەمەریکا دەیەوێت کوردستان بۆشایی وزە لە جیهان پڕبکاتەوە”.
لەبارەی جەنگی پێشمەرگەو و داعش، ئەو پسپۆرەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان گوتی: “کورد بەو ئیماکنییەتە کەمەی کەلەژێر دەستی بوو توانی لەبری هەموو جیهان شەڕی داعش بکات و داعش کۆتایی پێبهێنێت، ئەو وڵاتانەی کە یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان دا تەنیا لەبەر ئەوەبوو کە پێشمەرگە لەبری هەموو وڵاتان بەشداری لەو جەنگە کرد و توانی مەترسی داعش نەهێڵێت و چەندەها شەهیدی دا، بەڵام هیچ دەوڵەتێک ئامادە نییە قوربانی بۆ کورد بدات ئەگەر لە بەرژەوەندی خۆی نەبێت”.
هەروەها گوتیشی: “هیچ وڵاتێک ئامادە نییە بێ بەرامبەر لەپێناو کورد شەڕ بکات”.