وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵەیەتی لە پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەك هەلیكاری ڕاگەیاند

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس لە تایبەتمەندی ژمێریاری، کارگێڕی و کۆمەڵناسی لە رەگەزی مێ.

هەروەها پێویستیان بە هەڵگرانی بڕوانەمەکانی بەکالۆریۆس و دبلۆم بۆ پسپۆری چارەسەرکردنی سروشتی لە رەگەزی نێر، بڕوانامەی ئامادەیی بە ناونیشانی چاودێر لە رەگەزی مێ، بڕوانامەی ئامادەیی بە ناونیشانی شۆفێر و پاسەوان لە رەگەزی نێر هەیە

دامەزراندنەکە هەڵگرانی بڕوانامەکانی ناوەندی و سەرەتاییش دەگرێتەوە بۆ پیشەی کارگوزار لە رەگەزی مێ.

دامەزراندنی ئەو کەسانە بۆ داینگەیەکی حکومییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

مەرجەکانیش بە شێوەیەکە، پێویستە پێشکەشکاری فۆرم، تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 35 ساڵیدا بێت و دانیشتووی ناو شاری هەڵەبجە بێت.

ئەوەش هاتووە، پڕکردنەوەی فۆڕم تەنیا لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەمڕۆ سێشەممە 18.7.2023 تاوەکو 20.7.2023.

دەتوانیت فۆڕمەكە پڕبكەیتەوە

دڵخوازەكانتان