گوتەبێژی حکوومەت ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە نووسراو داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 07ـی 2023 پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بابەتی مووچە ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە نووسراوێک، نەک تەنیا داوای مووچەی کردووە، بەڵکوو داوای شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی کردووە.

گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە بەغدا جێبەجێ کردووە، ئێستا هیچ شتێک نەماوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بیکات.

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەش کرد کە ئەو شاندەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کردووە، بۆ ئەم مەبەستە چووە و مافی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەیە کە مانگانە مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە “پێویست ناکات ئێمە چاوەڕێ بین بۆ ناردنی مووچە و مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە وەک هەموو فەرمانبەرێکی عێراقی لە وادەی خۆی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێ.”

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە “ئەو تیمەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوو چارەسەر بکرێت و هەواڵی خۆش ببیستن.”

دڵخوازەكانتان