کارەبای سلێمانی خۆمان دەچینە ناوبازاڕی سلێمانی

تیمەکانى پێوەرى زیرەکى کارەبا خۆیان دەچنە ناو بازاڕی سلێمانی و بەشێوەى ئۆنلاین هاوبەشی کارەبا بۆ دوکاندارەکان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.7.2023، کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ دوکاندارەکانی ناو بازاڕی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت خۆیان دەچن لەبەردەم دوکانەکانیان هاوبەشیان بۆ دەکەنەوە بۆئەوەى کێشەى پریپەید و بڕانى کارەبایان نەبێت.

ئاگادارییەکە بۆ ئەو دوکاندارانەیە کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشی کارەبایان نەکردووە.

هەموویان دەبێت لەدواى وەرگرتنى پسولەى هاوبەشى، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانى هۆبەى کاروبارى وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/رۆژهەڵات لە گەڕەکى قالاوا، بكەن

دڵخوازەكانتان