حکومەتی هەرێم تانە لە بودجەی گشتی عێراق دەدات

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە بودجەی گشتی عێراق دەدات.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەی لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق داوە.

بڕگانەی بودجە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای لە دژ تۆمارکردون، پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە ئەو بڕگانە پێچەوانەی دەستووری عێراقن“.

لە 12ی تەممووزی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای دژی ئەو بڕگە و ماددانەی بودجە تۆمارکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت :” تانەدان لە بودجەی عێراق رێگری لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات“.

دڵخوازەكانتان