بەشەئاردی تازە دابەش دەكرێت
لە گەنمی خۆماڵی دابەشکردنی بەشە ئاردی پێنجەم دەستی پێكردووە ئاردێكی زۆر باشە و نانێكی زۆر جوانی لێ دێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت لە رێگەی بریكارەكانەوە ئاردەكە دەدرێتە هاووڵاتییان
.”
بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ
لە گەڵ گەنمی خۆماڵیدا گەنمی هاوردەی ئەمریكی و ئوستڕاڵی، كە تێكەڵ كراوە بۆ ئەوەی كوالیتی باش بێت .
ساڵی ڕابردوو، بەهۆی نەبوونی گەنم لە کوردستان تەنها پێنج بەشە ئارد دابەش کراوە و لە پارێزگاکانی دیكەی عێراقدا حەوت بەشە ئارد دابەش کرا.
ساڵانە ئەگەر 10 مانگ ئارد دابەش بكرێت، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تەن ئارد دەبێ