لە تەمەنی 101 ساڵەی حکوومەتی عێراقدا، کورد 89 ساڵە قڕدەکرێ
لە تەمەنی 101 ساڵەی حکوومەتی عێراقدا، کورد 89 ساڵە قڕدەکرێ.
جینۆساید و هۆلۆکۆست دوو لاپەڕەی مێژوویەکی دڕندەی سامناک.
د.محه‌مه‌د خدر مولود
هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م دوو كاره‌ساته قێزه‌ونه‌ی مێژوو ده‌كه‌ین و له شێوه‌و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی (جینۆسایدی كورد و هۆلۆكۆستی جووله‌كه)، ووردده‌بینه‌وه و دیقەت لە دووری و نزیكی هاومانا و واتاکانی لە یەکتری دەدەین بۆمان دەردەکەوێ ئه‌میان هۆلۆكۆست به مانای (قوربانیدان به ئاگر-سوتاندن له پێناو خوا)دا دێت ئه‌ویتریان جینۆساید، به مانای (له‌ناوبردنی ره‌گه‌ز- نه‌ته‌وه) دێت.
بۆمان ڕووندەبێتەوە هه‌ردوو كاره‌سات دوو دیوی یه‌ك پرسن و كه‌یسێكی یه‌ك لاپەڕەن و به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌و له‌نێوبردن و قڕکردنی ره‌گه‌ز و توخم و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. نهتهوهیەك له نه‌ته‌وه‌كانی دونیا له سه‌رده‌می جیاوازدا پیاده‌كراون.
هۆلۆكۆست ئه‌و كاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژییه‌یە دژ به جووله‌كه ئه‌نجامدرا گه‌وره‌ترین جینۆسایدی سامناکە، له مێژووی نوێ‌دا له نێوان ساڵانی 1939-1945 روویداوه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ژماره‌ی بێشووماری قوربانییه‌كه كه خۆی له نێوان 6 ملیۆن جووله‌كه و4 ملیۆن خه‌ڵكی تر ده‌بینییه‌وه و نازییه‌كان به (قه‌ره‌ج و كه‌م ئه‌ندام و كه‌سانی بێ بایه‌خ و گه‌جه‌روگوجه‌ر)ی نێو كۆمه‌ڵگا ناوییانی زڕاندبوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وەیە کە یەکەم كۆمه‌ڵكوژی مرۆڤایه‌تیی سه‌ده‌ی بیسته‌مە لە جۆر و چەشن و شێوازی ئەنجامدانی دوای ئەو جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان دێت كه به‌و شێوه دڕندایەتییەوه ڕووبەڕوو و دژ بە مرۆڤ و گەل و نهتهوهیەك له نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو پرۆسه دڕه‌نده سامناكه قێزهونهكه، (هۆلۆكۆستی جووله‌کەکان و جینۆسایدی كوردان ) لاپه‌ڕه‌یەكی مێژووی پڕ له قینی شۆفینی و نازی و، دره‌نده‌ترین كرده‌وه‌ی مێژووی فاشیزم و دیكتاتۆریزمن کە لە ئەنجامدانیاندا وورده‌بینه‌وه چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شیان لێوه ده‌خوێنییه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی بشێ بۆ ئێره، بۆ ئه‌م وتاره هه‌وڵده‌ده‌ین باری سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م چه‌ند لایەنانە:
یه‌كه‌م: هۆلۆكۆست كه به مانای سوتاندنی مرۆڤ، یا قوربانیدان به ئاگر دێت، چه‌مك و مانای مه‌به‌ستداری ئاینییه، له میسۆلۆگیای كۆنه‌وه وه‌رگیراوه و ره‌گێكی ئایینی هه‌یه و له بنه‌ره‌ته میسۆلۆگییایه‌كەیە‌وه بە مانای پرۆسه‌ی سووتاندنی مرۆڤ له پێناو خوداوه دێت.
فابریقه‌ی پڕۆپاگەندە و میدیایی ئه‌دۆلف هیتله‌ری فاشی ئەڵمانی و پارتی كرێكارانی سۆشیالیستی نازی هیتله‌ر و گۆڵبزی وه‌زیرە پرۆپاگەندە چییە بووق ژەنەکە ئه‌م ناو و نازناوه‌ی (هۆلۆكۆست – سووتاندنی جه‌سته)ی بۆ پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی جووه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه. جووەکانیش لە تێگەیشتنی نازیەت دا گەجەر و گوجەرن و بوودەڵترین مرۆڤی سەرزەوین شوێنیان تەنیا ئاگردان و سوتاندنە لە پێناو خاوێن بوونەوەی ژینگەی مرۆڤە مەزنەکان..!
ئه‌نفال، لاپه‌ڕه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی كورد و گه‌لی كوردستان ئه‌ویش له چه‌مك و مانای ئاینیی یه‌وه، به مه‌به‌ست و واتاوه وه‌رگیراوه‌و مەبەست لێی بەکافرکردنی کورد بووە و له ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه، له فابریقه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیسته‌وه به‌رهه‌م هاتووه و 34ساڵ به‌ر لە ئه‌مرۆ به هه‌شت قۆناغ پیاده‌كرا. له قۆناغی یه‌كه‌مدا، دوای پیاده‌كردنی به به‌یاننامه‌یێك له (مجلس قیاده‌ی سه‌وره‌ی عێراق)ه‌وه بێژه‌ره ده‌مشڕه هه‌رزه‌گۆكه بێباكانه و به شانازییەوه به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه:
بسم الله الرحمن الرحیم ..
یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول فاتقوا الله واصلحوا ذات بینكم..تد.
مامۆستا هه‌ژار، هه‌ژاری موكریانی ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ی (الانفال)ی به‌م جۆره وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی:
(له‌مه‌ڕ ده‌سكه‌وتی جه‌نگه‌وه لێت ده‌پرسن، بێژه: تاڵانی دوژمنان بۆ خودا و بۆ پێغه‌مبه‌ره. ئه‌گه‌ر بڕواتان هێناوه، ئێوه ترس و له خودابێ و له‌ناوخۆتاندا پێك وه‌رن، به‌ر فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن).
هه‌روا كه‌وته‌وه، ئه‌وێ رۆژێ 34 ساڵ پێش ئێستا ئه‌نفالچییه‌كان به‌ر فه‌رمانی شۆڤینییانەی سه‌ركردایه‌تی عێراقی حزبی به‌عس بوون و، (زاته به‌ین – بەر فەرمان بوون )ی خۆیان كرد و هێرش و په‌لامار و شاڵاوی ئه‌نفالیان قۆناغ به قۆناغ بۆ باشووری كوردستان، له گه‌رمیانه‌وه بۆ كوێستانی گه‌لی باڵنده و رووباری روویێ شین، هێنا له دواقۆناغی ئه‌نفالیشدا كه ئه‌نفالی ههشتهمینەو ئەنفالی بادینانە و به (خاتمه انفال) ناونرا، به ئایه‌ت و كتێبی پیرۆزی موسلمانان، مرۆڤی سڤیلی كوردی موسلمان و غەیرە موسلمانیان به موڵك و ماڵه‌وه ئه‌نفال و جینۆسایدكرد.
دووه‌م: پرۆسه‌ی هۆلۆكۆستی جووله‌كه، به‌ر له راگوێزان و كوشتنی به كۆمه‌ڵ و سوتاندنی جه‌سته‌یان له نێو ئه‌و ئاگردانه زه‌به‌لاحانه‌ی له پۆلۆنیا و ئه‌وروپایی رۆژهه‌ڵات له چیكۆسلۆفاكیا و ئوكراینا لاتیفیا و لیتوانیا و بیلاروسیا .. تد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساز و ئاماده‌كرابوو، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1939 له به‌رلینه‌وه سه‌ره‌تا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتی كه‌سی جوله‌كه‌كان و مۆرلێدانیان به پیتی (ل) به مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یان له خه‌ڵكی دی و پاشان له قۆناغی دووه‌مدا به هێرش و په‌له‌ماردان و كوشتن و بڕین و تاڵانكردنی (جه‌سته‌یی و بایۆلۆجی و ئابووریی) یه‌وه ده‌ستی پێكرد.
له‌و پرۆسه به‌دناوەی كه به‌ناوی (شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان) ناسراوه، جگه له كوشت و بڕین، نزیكه‌ی 7000 حه‌فت هه‌زار سه‌روماڵ و كۆگاو دوكان و بنكه‌ی بازرگانی جووه‌كان فه‌رهود كران و به‌تاڵان بردران.
لێره‌ش له كوردستاندا پرۆسه‌ی به‌دناوی جینۆساید به‌م شێوه‌یه بووه.
هه‌ر ده‌ڵێی شه‌وی شكاندن و به‌تاڵانبردن و شه‌وی ره‌شبگیری و رۆژانی راگوێزانی كوردانی فه‌یلی به‌غدایه، كه له سه‌ره‌تای ساڵانی رێككه‌وتنی مێژووی یازده‌ی ئازاری ساڵی 1970دا به‌عس به‌رامبه‌ر كورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا پیاده‌ی کرد و 53 ساڵ بەر ئەمرۆ 40 هەزار کوردی فەیلی بۆ ئێران راگوێزران و. پاشان لەساڵی 1980 بە فرمانی ژمارە 666 (مۆری ته‌به‌عییه‌ی) ئێرانی فارسی مه‌جووسی له رهگهزنامەیان دراو مافی هاوولاتی بوونیان لێ سەنرایەوە و دەست بەسەر تەواوی موڵک و ماڵ و کۆگاو بنکەی بازرگانی و کار و پیشەییاندا گیرا، لە کاتێکدا کوردە فەیلییەکان لە نێو پێکهاتە و توێژەکانی بەغدا چاپوک و بازرگان و پیاوی کار و دەوڵەمەند و سەرمایەدار و خاوەن کار و هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی بوون بە سەدەهایان لە ریزی شۆڕشی ئەیلول و لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە خەبات و تێکۆشان دا بوون.
هه‌روا (شەوی شکاندنی جامخانەکان)ی جوولەکەکان هه‌ر ده‌ڵێی شه‌وی ره‌شبگیری و لێكدابڕاندنی پیاوانی بارزانی یه له نێو ماڵ و خانهوادهیاندا (39ساڵ) بەر لە ئەمرۆ، له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په له شه‌وی 31-7-1983 و له هه‌ریر و كۆمه‌ڵگایه زۆره‌ملێیه‌كانی دیكه و دواتریش كوشتنی به كۆمه‌ڵی 8000 هه‌شت هه‌زاریان و بۆ جاری دووه‌م به جینۆساید كردنه‌وه‌یان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
شه‌وی (ره‌شبگیری قوشته‌په) و رۆژانی (گرتن و یهخسیكردنیی جه‌مه‌دانی سووره‌كان – بارزانییەکان) له پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دا بۆ هه‌ر پیاوێكی بارزانی و غه‌یره كه (جه‌مه‌دانی سوور)یان له‌سه‌ر بوو، هێما و واتای بارزانی بوونی ده‌گه‌یاند، هێما و واتای شەرەف و کوردستانی بوونی دەگەیاند.
ئه‌م پرۆسه‌یه، جینۆسایدی دووه‌می ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه سڤیلانهیه، دوای راگوێزانیان له بارزانه‌وه به زۆره‌ملێ به جینۆسایدی دووه‌م دێت كه به زۆره‌ملێ له زێد و واری خۆیان راگوێزران و له كۆمه‌ڵگای-سه‌ربازگه‌ی عه‌سكه‌رتاری قوشته‌په و هه‌ریر و بەحرکە و دیانا ..تد نیشته‌جێ كران.
ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌ر له‌و كۆمه‌لگا عه‌سكه‌رتارییه‌ی نازییه‌كان ده‌چێ كه له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به مه‌به‌ستی جینۆساید‌كردن و هۆلۆكست دروست كرابوون.
هزر، هه‌مان هزری نازیه‌ت و شۆفینیه‌تن، نه‌خشه و پلان هه‌مان نه‌خشه و پلان، ئامانج و مه‌به‌ستیش هه‌ر هه‌مان ئامانج و مه‌به‌ستن.
كه دیقه‌ت له‌م پرۆسه نامرۆڤانه دڕنده‌و سامناكه ده‌گرین و له شێوازی پیاده‌كردنیان وورده‌بینه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌واژانه (شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان، لێدانی مۆری پیتی لام، شه‌وی راگوێزانی فه‌یلییه‌كان و لێدانی مۆری ته‌به‌عییه، شه‌وی ره‌شبگیری قوشته‌په و بەحرکە و هەریر و دیانا و به رۆژ به‌دواداچوون و گرتن و یه‌خسیركردنی جه‌مه‌دانی سووره‌كان، جینۆسایدی شنگال و ئێزیدییەکان بە هۆی کوردبوون و بیروباوەڕی ئاینییانەوە، ئەنفال هەر لە گەرمیانەوە تا بادینان بە هۆی کوردبوونەوە و شێخ وەسانان و بالیسان و هەلەبجە هەر بە هۆی کورد بوون و فاکتەری نەتەوەییەوە) هه‌موو مانا‌و واتای خۆیان هه‌یه، كۆدی هۆلۆكۆست و جینۆسایدن و له باگراوه‌ندی ئه‌م كۆدانه‌دا مه‌رگه‌ساتی دڕندانه‌ی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌و هیچیان لە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان، کۆمەڵکوژی بۆسنا و هەرسک، کۆمەڵکوژی ڕواندا، کۆمەڵکوژی میانمار، کەمتر نین و بە ئازارتر و کارەساتبارتر نین، بەلکو لە هەندێ جومگەی جێکردنیاندا جینۆسایدی کوردستان جەرگبڕتر وکارەساتترینیانە.
له‌م دوو خاڵه هاوبه‌شه‌وه ده‌وه‌ستین، خاڵی هاوبه‌شی تر زۆرن له مێژووی زوڵم و سته‌می فاشیه‌ت و دیكتاتۆره‌كانی جیهاندا با سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌بن، یه‌ك ڵاپه‌ره و یه‌ك ناونیشان كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
دیكتاتۆره‌كان و شۆفینیزمه‌كان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێك و له سه‌ر بە هه‌ر ئاینێك بن، دوو دیوی یه‌ك دراون، زۆرینەی خودان هزری شۆڤینی، دژی كه‌مینه و سه‌روه‌ت و سامان و جوانی و رەنگی خۆشگوزه‌رانی دیموكراتیه‌ت و پێكه‌وه ژیانی مرۆڤەکانن.
ئه‌وان دیکتاتۆر و شۆفینیزم و نازیەت و داعشییەت له هزر و بیر و هۆشدا سه‌قه‌ت و گه‌وجه و نه‌فامن، چاویان به پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌ڵنایێ، بوده‌ڵه‌ن و له نێو جه‌هلی موڕەکەبی له خۆباییبوونی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و هزر و هێزی نه‌ته‌وه‌یی شۆفینییه‌وه له پێستی خۆیان ده‌رده‌چن و له خۆبایی ده‌بن و له خۆبه‌زڵزانییه‌وه ده‌ڕواننه به‌رامبه‌ر و ئه‌وانی تر.
هەرواش بوو ئەو هزر فاشیستە هەڵگری جەهلی موڕەکەبی بیابانەکان بوو كورد و گه‌لی كوردستانیان بە چاوێکی کەمەوە سەیر دەکرد و بە گاڵتە پێکردنەوە لێیان دەڕوانی .
بۆیە له دوای ساڵی 1975 وه حزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌غدا كوردی کوردستانی بە (شیمالونا ئه‌لحه‌بیب) و به كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زان و نه‌فامی (هیچ و پوچ و گه‌وجه و جهیبولعهمیل و خه‌وه‌نه وعوسسات) لە دەلەمداوەو ناوزەدی کرد هه‌روا له دوا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی هه‌شتدا له ئه‌نفالی بادیناندا، كه به (خاتمه الانفال) ناسراوە بێژه‌ره ده‌مشڕ و جنێودەری میدیای به‌غدا بە رادیۆ و تەلەفزیۆنەوە بێباكانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و پرنسیپه‌كانی مرۆڤ بوون به مرۆڤی كورد و گه‌لی كوردستانان دەگوت: (سه‌دان هه‌زار ئه‌زغه‌ر حه‌شه‌ڕه قاتیله، پێشكه و مێشووله‌ی كوشنده‌مان له‌ناو برد، قڕکرد). سەیرکەن ئێمەی کورد لە دیدی ئەواندا ێپشکە و مێشوولەی مرۆڤکوژین ..!!
ئێستا وا له ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، 19 ساڵه له نێو ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقی دوای رژێمی به‌عس داین و كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایده‌كانی دیكه‌ی كورد، له دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا، به تاوانی نیوده‌وڵه‌تی ناسێندراون، کەچی دەسەڵاتی بەغدا و ئەقڵی عەرەبی عێراقی دەسەلاتدار مێشیش مێوانی نییە.
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌ستی به‌غدا بین..؟ یا خۆمان كارێ بكه‌ین و بۆ سارێژكردنی زامی قوڵ و پڕ له ژانی كوردستان رێگەچارەیەکی دیکە بدۆزینەوە و کەیسی جینۆساید باشتر جوولە پێ بکەین.
ئه‌ی چی بكه‌ین، چ نه‌خشه‌رێگایێك بگرینه‌به‌ر وه‌ك جووله‌كه هۆلۆكۆست، بیكه‌ینه كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی و له سایه‌یدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمانی پێ دامه‌زرێنیین ..؟
دوای 19 ساڵ له ته‌مه‌نی عێراقی تازە، عێراقی دوای رژێمی رەشبگیری دیكتاتۆری به‌عس هه‌ر چاومان له‌وه‌بێت به‌غدا قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد بكاته‌وه..؟ كه ساڵانە هه‌ر لە پێناو وتاردان و بۆ میدیا نمایشی دەکا و فریوماندەدا و لەولاوەش حەشدی شەعبی شەنگال داگیر دەکات، و تەعریب و تەشەیوعی بۆ دێنێ، هەروا پەلکانە و کەرکووک و دەوروبەری، خانەقین و دەوروبەری تەعریب و تەشەیوع و راگوێزان و سوتماکی خاکی بۆ دێنێ.
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر به‌غدای دوای روخانی دیكتاتۆر نه‌بوو، بودجه و موچه‌ی لێبرین، له (پردێ و سحێلا) گه‌مارۆی داین و به له‌شكركێشی و هێڕشی بێ ئه‌مان و گه‌له‌كۆمه‌كی ئه‌م و ئه‌و، ئێ گەر بۆیان بلوابوایه و بڕهخسا بوایه و گەر بازووی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خه‌ڵكی شۆڕشگێر و خۆراگری كوردستان مەردانە لێیان نەهاتبانە دەست و قەپۆز و ملیان نەشکاندبان ئهنفالێكی دیكه و جینۆسایدێكی دیكه و كۆمه‌لكوژییه‌كی دیكه‌یان ئەنجام نەدەدا..؟؟
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر داعش و ماعش نه‌بوون له سه‌رده‌می عێراقی تازه‌ی دوای سه‌دام حوسێن، له سه‌رده‌می مالكی و عه‌بادی جینۆسایدی شه‌نگاڵ و ئێزیدییه‌كانیان له رۆژی 3-8- 2014 ئه‌نجام دا ..؟
دوای جینۆسایدی شنگال و ئێزیدییەکان چاوه‌ڕێی چیتربین …؟؟
له ساڵی 1933 وه له شۆڕشی بارزانه‌وه، له وێرانكردن و سوتماکردنکردنی زیاترله 40 گوندی ئەو دەڤەرەوە، ئەو جینۆسایدە لەو ساوە کە به‌هاوبه‌شی و به ده‌ستی سوپای به‌ریتانی و عێراقه‌وه ئەنجامدرا تا جینۆسایدكردنی ئێزیدییەکان له 2014 به ده‌ستی داعش و ماعشەوە وا ده‌بێ به (89 ساڵی) ته‌واو لە مێژوو و تەمەنی (101 ساڵ)ی دەوڵەت و وڵاتی بەناو عێراقدا.
لەو ولاتە بەزۆر لکێندراوەدا هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورده و هه‌ر خاكی كوردستانه بە هەموو جۆر و شێوازێکەوە (ڕادەگوێزرێ و بە زۆرەملێ لە سەر زێدی باپیرانی هەڵدەقەنێندرێ و، به‌عه‌ره‌بكردن، به ره‌شبگیری و كۆمه‌ڵكوژی، به زینده به‌چاڵكردن، به روخاندن و وێرانكردنی گوند و ئاوایی و كوێر كردنه‌وه‌ی كانی و كانیاو و سوتاندنی ره‌ز و باغ به سوتماكردنی خاك و تا كیمیابارانكردن و ئه‌نفالكردن)ی لە ساڵی 1933 – 1934 وە سه‌رده‌م دوای سه‌رده‌م، قۆناغ به قۆناغ به به‌رنامه جینۆساید ده‌كرێن.
ئه‌رێ هه‌تا كه‌ی هه‌ر مه‌حكومی راگواستن، به‌عه‌ره‌بكردن، ره‌شبگیری و كۆمه‌ڵكوژی و زینده به‌چاڵكردن، كیمیاباران و ئه‌نفالكردن و جینۆساید‌كردن، تەشەیوع کردن و داعش و ماعش بە گژ وەنانبین..؟
وا داعشمان بینی و وا پۆست داعش‌یش ده‌بینین، تاكه‌ی مه‌حكومی ناته‌بایی و دووبه‌ره‌كی و چاو له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بین و کەچی مه‌زنێتی و گه‌روره‌یی و پیرۆزی و ته‌بایی و یه‌كریزی خۆمانمان پێ گرنگ نه‌بێ ..؟
وا ئاشی جینۆساید به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه (جه‌سته‌یی، بایۆلۆجی، كه‌لتوری، ئابووری و جوگرافی) 99 ساڵی ره‌به‌قه لە تەمەنی 101 ساڵەی حوکمداریەتی بەغدا ده‌مانهاڕێت، كه‌یفی چیمان به وان بێ..؟ تاكه‌ی چاومان له ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بێ؟ ئەوان چ جۆرە شانازییەکن ..؟
ئەی کەیفی چیمان بە خۆمان بێ؟ ئەی ئێمە شانازی بە چی خۆمانەوە بکەین..؟بە یەکگرتوویمان؟ یەکدەستیمان؟ بە برا لە پشت براییمان؟ بە یەکریزی وتەباییمان؟
جووەکان، چه‌نده هۆشمه‌ند بوون، چه‌نده یه‌ك ده‌ست و ته‌با و یه‌كڕیز و چه‌ند زوو به‌خۆ هاتنه‌وه.
ئەوان وێرای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی وڵاتانی ئه‌و سه‌ر و ئه‌مسه‌ری دونیایێ ده‌ژیان و زۆر دوور بوون له یه‌كتری، له دوورییاندا كیشوهرییان نێوان بوو، كه‌چی هۆلۆكۆست و جینۆسایدی هزری فاشی و نازییانە هەموویانی لە ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی جوو كۆكرده‌وه.
خۆ ئێمه‌ی كورد، گاڵتەمان بە جوولەکەش دەکرد، ئەوەی ترسنۆک با دەمانگوت: دەڵێی بن جووە.. ئەوسا و ئێستایش ئه‌وه‌نده‌ی جوولەکەکانی دونیایێ دوور نین له یه‌كتری نێوانی هه‌ولێر و سلێمانی، هه‌ولێر و مه‌هاباد، هه‌ولێر و دیاربه‌كر، هه‌ولێر و قامیشلو، دوو كاتژمێر و چوار كاتژمێر و شه‌ش كاتژمێر و هه‌شت كاتژمێره و هه‌موو له نێو ئه‌و بستۆكه‌یه، وه‌ك هێمنی شاعیر گوته‌نی دوژمن ناوی ناوه (سنوور) سنووری چی ..؟ له ئێستای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیای گه‌یاندندا كوانێ سنوور..؟ گه‌ر خۆمان خۆمان سنووردار نه‌كه‌ین و نه‌بینه گۆشه‌گیری مه‌رگه‌سات و كاره‌ساته‌كانمان هه‌ر له نێو (بازنه و کەوانەی قوربانییه‌كانی جینۆساید و ئه‌نفاڵی بێگانه كرده، و ئازار چه‌شته‌ی شه‌ڕی خۆكرده جوولاوە و خوولاوە بێ)، بێ ئاگا له خۆمان سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌بین به نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌روون نه‌خۆشی (سادی، مازۆخی، ماسۆشی)، چێژ و له‌زه‌ت له (خیانه‌ت و بەر پێنەدان، کەواسووری بەر لەشکری ئەم و ئەو و ته‌عریبكردن، ته‌فریسكردن، ته‌تریككردن و تەشەیوع کردن، راگوێزان و هه‌موو شێوه‌كانی جینۆساید كردن)مان وه‌رده‌گرین و له تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست و ته‌ندروسته‌وه ده‌بین به تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌روون په‌شۆكاوی شپرزه‌ی خەمۆکی نەخۆشی پڕبێژی بێکرداری عەمەلمەندە ئاسای تاک و کۆی نادروست و ناته‌نده‌روستی مازۆخی.
ده‌بێ له‌مه‌ودوا هەموو تاک و لایەنێک لەگەڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رژدتر كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی جینۆساید و ئه‌نفال به نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
به نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرس و كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان و جینۆسایدی كوردستان هۆكارێكی گرنگن بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و و چه‌ترێكی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نیشتیمان و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
ئاخر، با تین بده‌ینه به‌ر خۆمان و بوێربین و راشكاوانه بڵێین:
كاره‌ساتی هۆلۆكۆست بۆ جووله‌كه په‌رته‌وازه‌كانی دونیایێ، سەرەنجام ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی پێ له‌دایك بوو. ئێمەی کوردیش تا ئێستا بای چوار دەوڵەتی دونیا جینۆساید کراوین کەچی هەر ژێردەستەین و چاوەڕێی تەعریب و تەشەیوع و راگوێزان و بڕیارە سەیرەکانی دادگای بەناو فیدراڵی بەغداین.
براغ – بناری خانزاد 8-8-2022